بە هۆى بڵابوونەوەى کۆلێرا سەردانیکردنى ڕاگیراون بۆ ماوەیەک ڕادەگیرێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر، ڕاگەیێندراوێک لە بارەى سەردانیکردنى زیندانیان لەلایەن کەسوکارەکانیانەوە بڵاودەکاتەوە و دەشڵێت، لەبەر بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کۆلێرا "بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە."

ئەمڕۆ سێشەممە (21/حوزەیران/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى پارێزگاى هەولێر ڕاگەیێندراوێک لە بارەى بڵابوونەوەى نەخۆشى کۆلێر لە زیندانەکان بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، "بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای (کۆلێرا) سەردانی کردنی ڕاگیراوان لە بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیراوە."

هەروەها بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "لەبەر پاراستنی گیانی سەردانیکەران و ڕاگیراوان" ئەم بڕیارەدراوە.

ئەم بڕیارەى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە کاتێکدایە، ڕۆژى یەکشەممە (19)ـى حوزەیرانى (2022) د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرەى گشتیى تەندروستى سلێمانى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا بڵاوبوونەوەى نەخۆشى کۆلێراى لە سلێمانى ئاشکراکرد و هەمان ڕۆژ لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستى عێراق، بارى لە ناکاوى لەو پارێزگایە ڕاگەیێندرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین