سەرۆكی ئیسرائیل پەیوەندی بە ئەردۆغانەوە دەكات تورکیە

نوچەنێت:

ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا گفتوگۆیان لەسەر مەترسی هێرشە تیرۆرستییەكان كرد بۆ سەر گەشتیارانی ئیسرائیل لە ئیستەنبۆڵ.

ئەمڕۆ یەكشەممە (19/حوزەیرانی 2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە نووسینگەی سەرۆكی ئیسرائیل لە راگەیێندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئیسحاق هێرزۆغ بە تەلەفۆن لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆیان لەسەر مەترسیی  ئەو هێرشە تیرۆرستانە كرد بۆ سەر گەشتیاری ئیسرائیلی لە ئیستەنبۆڵ.

هەر لەو گفتوگۆیەدا سەرۆكی ئیسرائیل سوپاسی سەرۆكی ئەردۆغانی كردووە، كە هەوڵی پوچەڵكردنەوەی ئەو هێرشانەیان لەسەر خاكی توركیا داوە.

سەبارەت هاوئاهەنگی هەردوو وڵات جەختیان لەسەر ئەوە كردەوە، ئەو هەمانەهەنگیانە دەبێتە هۆی دروستكردنی متمانە لە نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچەكەی. 

سەرۆكی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كردووە، "كە هەڕەشەكان كۆتاییان نەهاتووە، پێویستە هەوڵەكانی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بەردەوام بێت."

هەردوو سەرۆك رێككەوتن لەسەر بەردەوامی پێكەوە كاركردن لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری لەو ناوچەیە و گفتوگۆی كراوە و بەردەوام.

چەند لە رۆژی رابردوو، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل بڵاویكردەوە، گرووپێكی ئێرانی لە توركیا هەوڵدەدەن گەشتیاری ئیسرائیلی لەو وڵاتە بكەنە، ئامانج دواتریش سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل داوای لە گەشتیارانی وڵاتەكەی كرد بە پەلە بگەڕێنەوە ئیسرائیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین