سەرۆک بارزانى لەگەڵ شاندێکى باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق کۆبووەوە
نوچەنێت:
سەرۆک مەسعود بارزانى لەگەڵ شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق، "دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچە جێناكۆكەكان" تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە (19/حوزەیران/2022) سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە شاندێكی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق بە سەرۆكایەتیی جەنەڕاڵ عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا سەرۆكی ئەركانی سوپای عێراق كرد كە پێكهاتبوو لە فەرماندەكانی هێزی زەمینی و ئاسمانی و پاسەوانی سنوور و پۆلیسی فیدڕاڵ و هەواڵگریی و هەواڵگریی سەربازی و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان.
بەپێى ڕاگەیێندراوى بارەگاى بارزانى، "لە دیدارەكەدا دوا گۆڕانكارییە مەیدانییەكانی شەڕی دژی تیرۆریستان و پاراستنی ئاساییش و سەقامگیریی ناوچە جێناكۆكەكان و هەماهەنگی لەگەڵ هێزی هاوپەیمانان تاوتوێ كرا."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لە هاوكاری و هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەكانی سوپای عێراق كرایەوە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment