هەرێمى کوردستان لە دروستکردنى هەزار قوتابخانە لە عێراق بێبەشدەکرێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (18/حوزەیران/2022) بە ئامادەبوونى مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە چوارچێوەى ڕێککەوتنێکى عێراق و چین، بەردى بناغەى دروستکردنى هەزار قوتابخانەى نوێ دانرا، وەزارەتى پەروەردە لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، پشکى هەرێمى کوردستان لەو پڕۆژەیە (150) قوتابخانەیە، بەڵام لێى بێبەشکراوە.
دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئەمرۆ 18 ی 6ی 2022 ، بەڕێز سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عێراق بەردی بناغەی 1000 هەزار قوتابخانەی نوێی لە چوارچێوەی رێککەوتنامەی عێراقی - چینی دانا ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لەو پارێزگایانە دەکەین کە لە چوارچێوەی هەرێم رێکنەخراون و ڕامان وایە شیاوی ژینگەیەکی پەروەردەیی باشن . بەڵام ئەوەی جێگەی داخە بێبەشکردنی پشکی هەرێمی کوردستانە کە 150 قوتابخانەیە و بە نوسراومان ژمارە 374 لە 23 ی 11 ی 2020 ئاراستەی وەزارەتی پەروەردەی عێراقی فیدرالمان کردووە، پارێزگارە بەڕێزەکانی کوردستان لەسەردانی شاندی عێراقی بۆ چین ئامادەبوون و ئەو رێکەوتننامەیە بۆ هەموو عێراق و عێراقییەکانە ، لەدوای هاتنی تیرۆریستانی داعش لە 2014 وە ، زۆرێک لە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان ڕوویان کردە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ، ئێستا زیاتر لە 180000 سەد و هەشتا هەزار قوتابی ئاوارەی ناوخۆیی لە هەرێمی کوردستان دەخوێنن و بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستانمان بۆ تەرخانکردوون، بەجۆرێک قوتابخانەی یەک دەوامیمان بووەتە دوو دەوامی و دوو دەوامی بۆتە سێ دەوامی بەهۆی ئەو تەرخانکردنەوە کە ئێمە وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤایەتی لێی دەڕوانین ، تەنانەت داوای 10 دە ملیار دیناری عێراقیمان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانە و حکومەتی عێراقی فیدرال رەتی کردووەتەوە.
دووبارە پیرۆزبایی لە گەلانی عێراق دەکەین و وێرای بێبەشکردنمان ، ئێمە لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، بەردەوام دەبین لە سەر پێکەوەژیان و خزمەتکردنی قوتابیانی ئاوارەی ناوخۆ ، لەهەمانکاتیشدا نیگەرانی و نارازیبوونمان دەردەبڕین لەبەرامبەر بێبەشکردنی خەڵکی کوردستان و داواش لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین، پەروەردە وەک مافێکی بنەڕەتی هەموو عێراقییەکان ببینێت بێ جیاوازی و پشکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبدرێت، بە پێچەوانەوە، بێبەشکردنی هاووڵاتییانی هەرێمەکەمان بەهەموو پیکهاتەکانییەوە، مانای وایە حکومەتی عێراقی فیدرال، سیاسەتی گەشەپێدانی هاوسەنگ، ناگرێتەبەر بۆ هەموو عێراقییەکان.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
18 – 6 - 2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment