وەزارەتى خوێندنى باڵا یەکەى نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانى دروست دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەپێى لێدوانى بەڕێوەبەرێکى گشتى، وەزارەتى خوێندنى باڵا لەسەر ڕێگاى کەرکوک (2060) یەکەى نیشتەجێبوون بۆ فەرمانبەرانى لە شارى هەولێر دروست دەکات.

بە وتەى د. داود سلێمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەندازە و پرۆژەکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوەی زانستی بە رووداوی راگەیاند، ئەم پڕۆژەیە کە پڕۆژەیەکى یەکەى نیشتەجێبوونە بۆ فەرمانبەران، ڕووبەرەکەى (138) دۆنمە، (440) خانوو و (1620) شوقەى لەسەر دروست دەکرێت.

د. داود سلێمان، روونیشیکردۆتەوە، ئەم پڕۆژەیە دەگەڕێتەوە بۆ (2012) و تەنها بۆ فەرمانبەرانى وەزارەتى خوێنى باڵایە، نەک مامۆستایان. هەروەها دەشڵێت، پرۆژەکە پێ:هاتووە لە (15) باڵەخانە،  کە هەریەکەیان (18) نهۆمە و، رووبەری شوقەکانیش (133) مەتر دووجا و (160) مەتر دووجان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین