بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرە: بەدەل حەج نەماوە و پارەکانتان بەفیڕۆ مەدەن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ئاگادارییەى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعوودیه زۆر ئه‌سته‌مه."
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه، ئاماژە بەوەدەکات "نەک لە هەرێمى کوردستان به‌ده‌ل حه‌ج بگره له سعوودیه‌یش بۆ ئه‌مساڵ، زۆر ئه‌سته‌مه."
دەشڵێت، "هەر کۆمپانیاى رێکلام بۆ بەدەل حەج بکات لە ڕێگەى وەزارەتى رۆشنبیرییەوە سکاڵاى یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین."
دەقى ئاگادارییەکەى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره:
ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعوودیه زۆر ئه‌سته‌مه.
له كاتێكدا ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوام ئه‌وه‌مان دووپات كردووته‌وه كه به‌ده‌ل حه‌ج نه‌ك ته‌نها له هه‌رێمی كوردستان بگره له سعوودیه‌یش بۆ ئه‌مساڵ، زۆر ئه‌سته‌مه.
له پێناو پارێزگاریكردن له به‌هه‌ده‌ر چوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، ئێمه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین كه به هیچ شێوه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێن به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرینه به‌ر .
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ینه هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له‌هاووڵاتیان وه‌رگرتووه پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه و به پێچه‌وانه له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه رێكاریی یاسایی‌ی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرینه‌به‌ر و ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه دوور ده‌خرێنه‌وه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان
13/6/2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment