گەشتى حاجیانى هەرێمى کوردستان بۆ سعودیە لەم هەفتەیە دەستپێدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان ئاشکراى دەکات، کۆتایی ئەم هەفتەیە زیارەتکارانى هەرێمى کوردستان بۆ فەریزەى حەج بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون.

ئەمڕۆ دووشەممە (13/حوزەیران/2022) نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى ڕاگەیاند، ڕۆژى پێنجشەممەى داهاتوو، گەشتى هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان بەرەو سعودیە لە فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى دەستپێدەکات بۆ ئەنجامدانى فەریزەى حەج.

نیاز راغب نەقشبەندى زیاتر ڕوونکردنەوەى دا و بۆ رووداو گوتى، ڕۆژى پێنجشەممە لە پارێزگاى سلێمانى (141) هاووڵاتى، هەولێر (188) هاووڵاتى، دهۆک (141) بەرەو سعودیە بەڕێکدەوکەون، کە بەسەر چەند گرووپێکدا دابەشبوونە و هەر گرووپێک لەلایەن کۆمپانیاییەوە سەرپەرشتى دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە لە وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى ئاماژە بەوەشدەکات، ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستان دوو هەزار و (120) کەس بۆ بەجێگەیاندنى حەج ناویان هاتۆتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین