مەسرور بارزانى: دەبێ کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوندەکانی کوردستان بکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزارەتى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن دەڵێت، "پێویستە کار لە سەر بووژاندنەوەی زیاتری گوند و دێهاتەکانی کوردستان بکرێت و بژێوی گوندنشینانیش باشتر بکرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان سەردانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی کرد و لەلایەن دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، پێشوازی لێ کرا.

حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، "دەبێ زۆر گرنگی بە ڕێگاوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بدرێت و بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی بێت."

مەسرور بارزانى لە کۆوبوونەوەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، سەرەڕاى قەیرانى دارایى، " حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەپێی پلان و   بودجەی بەردەست و بەهۆی کارنامە چاکسازییەکەی، توانی بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەندین پڕۆژە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکات بەتایبەتی لە بواری گواستنەوە و ڕێگەوبانەکان."

لە ڕاگەیێندراوەکەى حکوومەتى هەرێم ئەوەش هاتووە، "سەرۆکی حکومەت باسی لە پلانەکانی حکومەت کرد لە بواری نیشتەجێکردن کە بڕیارە بیست هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە هاوکاری کەرتی تایبەت بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالیتیەکی باش دروست بکرێن. لەهەمانکاتدا، کار لە سەر تەواوکردنی ڕێکارەکانی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی دیکەش بکرێت کە چەند ساڵێکە دەست بە دروستکردنیان کراوە و تا ئێستا تەواو نەکراون."

هەروەها سەرۆکى حکوومەت جەختى لە  "بایەخدان بە ڕێگەوبانەکان و دروستکردنی ڕێگەی دووساید لە نێوان پارێزگاکان و شارەکانی هەرێم بە شێوەیەکی پێشکەوتوو و بە پێی مەرج و ستانداردی نێودەوڵەتی كردەوە. لە هەمانکاتدا کار بکرێت لە سەر چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی ڕێگە و شەقامەکانی ئێستا بە شێوەیەکی باش و بەجۆرێک بەرگەی زۆری ژمارەی ئوتومبێلەکانی کوردستان و کەشو هەوا بگرێت." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین