پەرلەمانى کوردستان وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى بانگهێشتى پەرلەمان دەکات. کوردستانی

نوچەنێت:

لەسەر گرانیى پێدوایستییەکانى هاووڵاتییان لە بازاڕەکان، ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە، بە ئامادەبوونى وەزیرى بارزگانى و پیشەسازى حکوومەتى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ یەکشەممە (12/حوزەیران/2022) بەپێى ڕاگەیێندراوێکى پەرلەمانى کوردستان، د. ڕێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشتى ئەندامانى پەرلەمان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕاپۆرتى لیژنەى وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی. بەپێى بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان، لە تەوەرى یەکەم، گفتوگۆ دەکرێ لەسەر "گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان."

دەقى بەرنامەى کارى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستان:

یه‌كه‌م: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی (وزه‌ و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی) سه‌باره‌ت به‌ (گرانیی بازاڕ و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی پێداویستیى ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییان)، به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێز وه‌زیرى بازرگانی و پیشه‌سازی، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ى مادده‌ى (٦٦) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.

دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌مواركردنی یاسای فیدڕالی و واژۆى ئه‌لیكتڕۆنی و مامه‌ڵه‌ ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان، ژماره‌ (٧٨)ى ساڵی ٢٠١٢، به‌پێی حوكمى مادده‌كانی (٩٧،٨٩،٨٨،٨٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین