سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بۆ قوتابیانى دەرچووى زانکۆى ئەمەریکى لە دهۆک: ئومێدی ئەم میللەتە بە ئامانج بگەینن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى حوزەیران/2022) رێوڕەسمى ئاهەنگى دەرچووانى زانکۆی ئەمریکیی کوردستان لە دهۆک، بە ئامادەبوونى، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و چەندین بەرپرسى باڵاى هەرێم و عێراق بەڕێوەچوو.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە رێوڕەسمەکەدا وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕاگەیاند، پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ئێوەی خۆشەویست دەکەم بۆ ماندوبوون و ئەو زەحمەتیەی لە رێگەی سەرکەوتندا کێشاوتانە، ئەمڕۆ هەریەک لە ئێوە چیرۆکێکی سەرکەوتن بۆ کوردستان تۆمار دەکات.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە سەرەتاى وتارەکەیدا گووتى، هەر کاتێک دێمە دهۆکى ڕەنگین، دڵمان خۆش دەبێت، خۆشحاڵین جارێکی دیکە لە رێوڕەسمێکی دیکەی دەرچوونی خوێندکارانی خۆشەویستی کوردستان لە شاری دهۆک بە دیداری ئێوە شاد دەبمەوە. هەموو لایەکتان بەخێربێن.
لە رێوڕەسمى دەرچووانى زانکۆى ئەمەریکیى کوردستان لە دهۆک، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، پیرۆزبایى لە هەموو قوتابییە دەرچووەکان کرد و گووتیشى، ئەمڕۆ هەریەک لە ئێوە چیرۆکێکی سەرکەوتن بۆ کوردستان تۆمار دەکات. هەریەک لە ئێوە جێگەی شانازی هەموومانە؛ ئێمە شانازی بە ئێوەوە دەکەین.
لە بەشێکى وتارەکەى جەختى لەوەکردەوە، کە قوتابیانى دەرچوو، هیوای دواڕۆژ و سەرکردەی داهاتووی ئەم وڵاتەن، هەروەک دەشڵێت، کاتێک گەنجانێکی وەکو ئێوە دەبینم، هیوا و ئومێدی دواڕۆژێکی گەشتر بۆ وڵاتی خۆمان دەبینین، هەبوونی ئێوە و گەیشتنی ئێوە بەم ئاستە شادی دەخاتە دڵی هەموومان.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، بەبیرى قوبیانى هێنایەوە، کە ئەوان پێویستە سوپاسگوزار بن ئەو چانسەیان هەبووە کە زانکۆ تەواو بکەن و گووتیشى، سوپاسگوزار بن بۆ باوک و باپیرانتان، ئەوان ئەو دەرفەتەیان نەبوو، بەڵام ئەم دەرفەتەیان بە ئێوەدا. ئەوان خەبات و پێشمەرگایەتییان کرد و بە گیان و خوێنی خۆیان بەرگرییان لە وڵات و ئازادیی ئەم وڵاتە کرد بۆ ئەوەی ئەمڕۆ ئێوە ئازاد بن و بتوانن لە وڵاتی خۆتان لە زانکۆدا بخوێنن.
لە بەشێکى ترى وتارەکەیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ڕایگەیاند، هیوا و ئومێدی ئەم میللەتە بگەیێننە ئامانج، لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا هیوای زۆریان بە ئێوە هەیە، وڵات چاوەڕێی ئێوەیە. پێویستە لە هەموو بوارەکانی ژێرخانی ئابووری، گەشەسەندن، زانستی و مەعریفی و هەموو بوارەکانی دیکەدا ببنە پێشەنگ و وڵات بەرەوپێش ببەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment