ئەردۆغان و یەسن ستۆلتنبرگ پەیوەندییەکى تەلەفۆنیان ئەنجامدا تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا ڕایدەگەیێنێت، "سەرۆک کۆمارى تورکیا و سکرتێرى گشتیى ناتۆ، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا پرسى ئەندامبوونى سوید و فیلنەندا لە ڕێکخراوى ناتۆ و هەڵگرتنى سزاکانى سەر تورکیایان تاوتوێکرد."

ئەمڕۆ هەینى (3/حوزەیران/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لەگەڵ یەسن ستۆلتنبرگ، سکرتێرى گشتیى لە بارەى پرسى وەرگرتنى فینلەندا و سوید لە ناتۆ، پەیوەندییەکى تەلەفۆنییان ئەنجامدا "

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى کۆمارى تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، "بە هۆى پشتیوانیان لە دژەکانمان، تورکیا مافى خۆیەتى نیگەران بێت لە داواکەى ئەو دوو وڵاتە بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ."

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختى لەوەکردەوە، "پێویستە سوید و فینلەندا دەستبەردارى هاوکاریکردنى دژەکانمان بن و سزاکانیش لەسەر تورکیا هەڵگرن، وە پێویستە بۆ کۆبوونەوەکانیان هەڵوێستى ڕوون لەسەر دژەکانمان ئامادە بکەن."

یەسن ستۆلتنبرگ لە بەشێکى ترى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕاگەیاند، " تورکیا هاوبەشێکى گرنگی ناتۆیە و پێویستە پێشوازى لە داواکارییەکانى بکرێ و دەبێ گفتووگۆکانیش لەسەر داواکەى سوید و فینلەندا بەردەوام بن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین