شێخ نیاز: هۆکاری جیاوازی تێچووی سەردانی حەج لە نێوان حکومەتی هەرێم و عێراق ئاشکرادەکات کوردستانی

چنار خۆشناو: نوچەنێت

تێچووی فەریزەی حەجکردن لە هەرێمی کوردستان بۆ هەر کەسێک 4700دۆلارە، 500 دۆلار لە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق زیاترە. بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە خزمەتگوزاری زیاترمان بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دابینکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 1/حوزەیران/2022) شێخ نیاز، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە نوچەنێتی راگەیاند" حەجی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان، بە بەراورد بەساڵانی ڕابردوو تێچوەکەی لە هەموو وڵاتانی ناو چەکەو دەورو بەری هەرزانترە بەڵام بەراورد بە عێراق تێچوی حەجی هەرێمی کوردستان گرانترە".

 لەبارەی هۆکاری ئەو جیاوازییەی لە تێچووی حەجکردن، لە نێوان لە هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە شێخ نیاز دەڵێت" لەبەر ئەوەیە کە بلیتی فڕۆکە لە هەرێمی کوردستان، بە بەراورد بە فڕۆکەخانەکانی تری عێراق سەد دۆلار گرانترە بۆ هەر حاجیەک . هۆکارەکەش لەبەر ئەوەیە کە فڕۆکەخانەی هەولێرو سلێمانی بەراورد بە فڕۆکە خانەکانیتر، لە عەرەبستانی سعودیە دوورترە. هەروەها ئێمە لە شاری مەککە هوتێلمان بۆ حاجیانی خۆمان گرتووە، شوێنەکەی زۆر نزیکترە لە حەرەم، هەروەها خاوێنترەو کوالیتی بەرزترە وە بەراورد بەو شوێنانەی کە حکومەتی عێراق گرتویەتی، هەروەها ئێمە سێ ژەم خواردنمان بۆ حاجیانمان لە شاری مەککە دابینکردووە . ئەوان دوو ژەمیان دابین کردووە. ئێمە گرێبەستی دابین کردنی دەرمانیشمان لە گەڵ عەرەبستانی سعودیە کردووە، بەڵام عێراق دەرمان لە عێراقەوە دەباتە ئەو- وڵاتە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین