مەسرور بارزانى: هیوادارم یەکێتى پشتیوانییەکى بەهێزى حکوومەت بێت کوردستانی

نوچەنێت:

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حوومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان پەیامێک ئاراستەى سەرکردایەتیى ئەم حیزبە دەکات و دەشڵێت، "لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە."

ئەمڕۆ چوارشەممە (1/حوزەیران/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پەیامێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان."

 مەسرور بارزانى لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات."

 

ده‌قی په‌یامەکەى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:

بەبۆنەی (47)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە پێناو خزمەتکردنی گەلی کوردستان.

ئومێدەوارم یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک بەشدارێکی سەرەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ هێز و لایەنەکانی دیکەی کوردستان، پشتیوانی بەهێزی حکومەت بن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەکەی بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتێکی شایستەی خەڵکی کوردستان بکات.

لەم یادەدا، جەخت لە گرنگیی هەماهەنگیی و کارکردنی لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بۆ داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانییەکان و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان.

 مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین