ڕێبوار تاڵەبانى: بڕیارى دەستگیرکردنم لەژێر فشارى سیاسى دەرکراوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) ڕێبوار تاڵەبانى، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140، بەرامبەر بڕیارەکەى دادگاى کەرکووک فەرمانى دەستگیرکردن و گەشتکردنى لێ قەدەغەکردووە ڕایگەیاند، ئەم بڕیارە له ژێر فشاری سیاسی ده‌ركراوه و یاسایی نییە.
ڕێبوار تاڵەبانى لە بەشێکى تر‌ى قسەکانى گووتیشى، ئەم بڕیارە دژى من جێگەى پرسیارە و تەنانەت لەسەر بڕیاری ده‌ستگیركردنم هەندێ لە دادوەرانى دادگاى کەرکوویش نیگه‌رانن و سه‌ریان سوڕماوه.
ڕاویژکاى ئێستاى سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری مادده‌ی 140 لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کوردستان 24 باسى لەوەکرد، ئه‌گه‌ر باسی مافی گشتی ده‌كرێت، بۆچی داواكاری گشتی كه‌ركووك له ئاست دۆسییه‌كانی سه‌رگه‌ڕان و و ناوچه‌كانی دیكه بێده‌نگن كاتێك به سوپاوه ده‌چنه سه‌ر خه‌ڵك، جیا له‌وه‌ش 42 هه‌زار دۆسیەى زەوی كشتوكاڵی له‌كه‌ركووك هه‌ن، داواكاری گشتی بۆچی چاره‌سه‌ریان ناكات.
تاوانبارکردنى ڕێبوار تاڵەبانى لەلایەن دادگاى کەرکووکەوە دواى ئەوەى دێت، لە (2017) کە ئەوکات سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بوو، پیشتیوانى لە پرۆسەى رێفراندۆم و گشتپرسى لە کەرکووک کرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment