سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرەخۆشى لە عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب و ڕێبوار یەڵدا دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب، وه‌زیرى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى ئه‌حمه‌د ته‌یب برا گه‌وره‌یان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده‌ى كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت."
لاى خۆیه‌وه "عه‌بدولعه‌زیز ته‌ییب، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شى له پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى."
هەروەها ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، لە پەیوەندییەکى تر‌ى تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشى لە ڕێبوار یه‌ڵدا، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و خانەوادەکەى کرد، بە بۆنەى كۆچى دواییى مارلین یەڵداى خوشكى.
بەپێى ڕاگەیێندراوێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات، ئارامى و دڵنه‌واییش به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت."
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "لاى خۆیه‌وه ڕێبوار یه‌ڵدا، بۆ په‌یوه‌ندى و هاوخه‌میى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌یانى بۆ به‌ڕێزیان ده‌ربڕى."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment