وەزارەتى ئەوقاف لەسەر تێچووى حەجى حاجیانى کورد ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (31/ئایار/2022) وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى لە ڕوونکردنەوەیەک جیاوازى بڕى تێچووى حەجى حاجیانى هەرێمى کوردستان و عێراق دەخاتەڕوو و دەشڵێت، " لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە (٤٧٠٠) دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( ٣٣٩٧) دۆلار دەچێتەسەر حسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی (المگوفین ى سعودیه)."
دەقى ڕوونکردنەوەیەکى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى حکوومەتى هەرێمى کوردستان:
سەبارەت بەنرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی حاجیانی ئەمساڵ ٢٠٢٢ سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی حاجیان ئەم خاڵانە دەخاتە روو
یەکەم: شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لەشوێنی حاجیانی عێراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزەو پاک وخاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە.
دووەم: نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستان لەفرۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (١٠٠)دۆلار لەفرۆکەخانەکانی عێراق گرانترە.
سێ یەم: توانیومانە لەئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستەو گونجاو بۆ حاجیانی کوردستان (بەمینۆی دەوڵەمەندو ھەمەجۆر) دابین بکەین لەکاتێکا لەعێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابین کراوە.
چوارەم: سەبارەت بەچارەسەری پزیشکی حاجیان لێژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودیە دابین بکات جیاواز لەساڵانی ڕابردوو.
پێنجەم: لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە ( ٤٧٠٠ ) دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( ٣٣٩٧) دۆلار دەچێتەسەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی( المگوفین ى سعودیه)، واتە لەوبڕە تەنیا( ١٣٠٠) دۆلار کەدەکاتە تەنیا (سێزدە)وەرەقەی ئەمەریکی، بۆئەم ھەموو خزمەتگوزاریانە لەبەر دەستی لێژنەکەدایە لەمەککەی پیرۆز کەبریتیە لە ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ دابینکردنی خواردن.
شەشەم: دەستەی باڵای حەجی عێراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیەو بوودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لەپرۆسەی عومڕەدا دەکەن، لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجەو ھاوکارییە بێ بەشکراوە.
حەوتەم: بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لەمەککەی پیرۆزچەندە جیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان.
هەشتەم: لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت
دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەایەتی گشتی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون.
لە کۆتایدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەموو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین بۆ خزمەتکردنی حاجیانی هه رێمی کوردستان، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی ومزادەیەى سیاسی نەکرێت.
زیندین مولود سورچی
بریکاری وەزارەت
سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی پرۆسەی حەج
31/5/2022
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment