بە ئامادەبوونى سەرۆک نێچیرڤان بارزانی کۆنفرانسی (ئاشتی لە رێگەی میانڕەویی) بەڕێوەدەچێت
نوچەنێت:
ئەمڕۆ دووشەممە (30/ئایار/2022) ڕێکخراوى سپارک بە هاوبەشى لەگەڵ کۆنسوڵخانەى هۆڵەندا (ئاشتى لە ڕێگەى میانڕەویى) لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
لە کۆنفرانسەکەدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئامادە دەبێت و وتارێک پێشکەش دەکات، هاوکات هەر لە مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان بەشدارى لە کۆنفرانسەکە دەکەن.
ئەمڕۆ لە میانى کۆنفرانسەکەدا سێ پانێل بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لە بارەى پرسى پێکەوەژیان و ئاشتى و مەترسییەکانى توندوڕەوى دەکرێت.
رەهێل ئازیز، بەڕێوەبەری رێکخراوەکە لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان توانیومانە چەندین پرۆگرامی جۆراوجۆر پێشکەش بکەین، ئامانجی کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆش دۆزینەوە و چارەسەرکردنی هۆکارەکانی پەڕگیریی بەشێک لە گەنجەکانە. هەروەها دەیانەوێت پردێکی بەهێز لەنێوان گەنج و حکومەت دروستبکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment