مەسرور بارزانى: دەبێ بەرپرسانى حکوومەت وەک یەک تیم کار بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، سەردانى وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و تێیدا ڕەزامەندى لەسەر چەند پڕۆژەیەکى خزمەتگوزارى دەربڕى.

ئەمڕۆ یەکشەممە (29/ئایار/2022)، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، سەردانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد و بە ئامادەبوونى ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە و ئەنجومەنی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و سەرۆکەکانی شارەوانی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە کاروباری شارەوانی و گەشتوگوزاری کرد.

وەزارەتى شارەوانى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "سەرۆکی حکومەت ڕایگەیاند، دەبێ بەرپرسانی حکومەت، وەک یەک تیم کار بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی شایستە."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە،  "سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە دەبێ بەرپرسانی حکومەت، وەک یەک تیم کار بکەن لە پێناو جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت کە ئامانجی سەرەکی خزمەتکردنی هاووڵاتییانە بە شێوەیەکی شایستە و ڕاییکردنی کارەکانیانە بە خێرایی و دوور لە هەموو ڕووتینێک."

هەروەها سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەدا "کە پێویستە لە داڕشتنەوەی ماستەرپلانی شارەکان و شێواز و پێکهاتەی فراوانکردنیان، مەرج و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ژینگە و تەندروستی و سەوزایی و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە بەرچاو بگیرێت."

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین