کاتى تاقیکردنەوەى قۆناغى (12)ـى ئامادەیى و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی ڕاگەیێندرا کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، تاقیکردنەوەى خوولى یەکەمى ئەزموونە گشتییەکانى قۆناغى (12)ـى ئامادەیى لە (25/7/2022) دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ شەممە (28/ئایار/2022) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ئه‌زموونه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندن له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ خشته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی، پێشه‌یی، خوێندنی ئیسلامی، هه‌روه‌ها خولی دووه‌می نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022ی بڵاوكرده‌وه‌.

بەپێى نووسراوەکەى وەزارەتى پەروەردە، تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ئه‌زموونه‌ گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌ هه‌ردوو به‌شی زانستی و وێژه‌یی له‌ (27/6/2022) ده‌ستپێده‌كات تا (25/7/2022) به‌رده‌وام ده‌بێت.

دەشڵێت،  تاقیكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می قۆناغی ئاماده‌یی پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی له‌ (27/6/2022) ده‌ستپێده‌كات و تا (28/7/2022) به‌رده‌وام ده‌بێت.

سەبارەت تاقیکردنەوەى خولى یەکەمى پۆلی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تی‌، له‌ (11/6/2022) دەستپێدەکات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین