مەولوود چاوشئۆغلۆ: هەنگاوێکى نوێمان لەگەڵ ئیمارات دەستیپێکردووە تورکیە

نوچەنێت:

مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا ڕایگەیاند، "هەنگاوێکى نوێ لەگەڵ ئيمارات لە بوارى بارزگانى دەستپێكردووە، پێش کۆتایى ئەمساڵيش چەند ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەین."

ڕۆژى هەینى (27/ئايار/2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، عەبدوڵڵا بن زاید ئەلنەیهان، وەزیرى دەرەوەى ئیمارات سەردانى تورکیاى کرد و لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

وەزیرانى دەرەوەى هەردوو وڵات دواى کۆبوونەوەیان، کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و مەولوود چاوشئۆغلۆ ڕایگەیاند، "هەردوو لامان خواستێكى بەهێزمان بۆ بە هێزکردنى پەیوەندییەکانمان هەیە، ئەو سەردانیانەى لە ساڵى ڕابردووەوە لەنێوان هەردوو وڵات ئەنجامدراوە پەیوەندییەکانى نێوانمانى بردۆتە قۆناغێکى نوێ."

وەزیرى دەرەوەى تورکیا باسى لەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆدا تاوتوێى ئەو پەیوەندییانەمان کرد کە نێوان تورکیا و ئیمارات دا هەیە، بەتایبەت لە بوارى بارزرگانى و تەکنەلۆژیا و ئابوورى و گواستنەوە و گەیاندن، لە داهاتووش پەرەى زیاتر بەو بوارانە دەدەین."

سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکانى هەردوو وڵات، زیاتر ڕوونیکردەوە، "لە داهاتوو پەیوەندییەکانمان لە بوارى پیشەسازى، تەندروستى، کشتوکاڵ فراوانتر دەکەین،  چونکە ئیمارات لە بوارى ئاڵوگۆڕى بازرگانى لە کەنداوى عەرەبى گەورەترین هاوبەشمانە، ساڵى ڕابردوو قەبارەى بازرگانى نێوانمان هەشت ملیار دۆلار بووە، ئەمساڵ ئەو بڕە دەگەینینە (10) ملیار دۆلار، ئامانجمانە ساڵى داهاتوو بگاتە (15) ملیار دۆلار."

لە بەشێكى ترى قسەكانى گووتیشى "هەردوولامان پێویستمان بەوەيە لاپەڕەيەكى نوێ بۆ پەيوەندييەكانمان بكەينەوە، كۆمپانياكانى بوارى بەڵێندەرايەتى دووبارە دەستيان بەگەڕانەوە كردووە، بەڵام هەردوولامان پێويستمان بەهاوكارييە لەگەڵ وڵاتانى سێيەم، هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆمان لەسەر ئەوە كرد، دەكرێت لە كيشوەرى ئەفريقيا هاوكارى يەكتر بكەين، كۆمپانياكانيشمان هانداوە لە وڵاتانى سێيەم هاوكارى يەكتر بكەن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین