پێشمەرگە لە زنانە هێرشێکى داعشى تێشکاند کوردستانی

نوچەنێت:

فەرماندەیەکى سەربازیى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە ئاشکراى دەکات، توانیویانە هێرشێکى داعش تێکبشکێنن لە گوندێکى سنوورى قەزاى کفرى، بەبێ ئەوەى هیچ زیانێک بە پێشمەرگە بگات.

ئەمڕۆ هەینى (27/ئایار/2022) عەمید جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای (144)ی سەر بە هێزی پێشمەرگە، بە رووداوی راگەیاند، شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە رێگەی ماتۆڕسکیلەوە، کە مەبەستیان بوو پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەی فەوجی یەکی بدەن، لە نزیک گوندی دووڕاجیی سەر بە ناحیەی زنانە، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە هەر زوو تەقەیان لێکردوون.

بەپێى وتەى عەمید جەمال وارانی، دواى ئەوەى هێزەکانى پێشمەرگە لە کامێرى گەرمبینییەوە جووڵەى تیرۆریستانى داعش دەبینین ڕاستەوخۆ تەقەیان لێدەکەن، دواى ماوەیەک جارێکى تر خۆیان لە سەنگەرەکانى پێشمەرگە نزیکردۆتەوە، بەڵام ڕاونراون.

ئەو فەرماندە سەربازییە باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا چەکدارانى داعش شێوازى هێرشى خۆیان گۆڕییەوە و زیاتر لە شێوەى گرووپى پارتیزانى بچووک هێرش دەکەن، بەڵام بە هۆى تۆکمەیى سەنگەر و ساترەکان ناتوانن هیچ زیانێک بە هێزەکانى پێشمەرگە بگەینن.

جێگەى ئاماژەپێدانە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، فەرماندەی گشتیى هێزى پێشمەرگەى کوردستان، لە رێوڕەسمى خولى (27)ـى دەرچوانى کۆلێژى سەربازیى دووەمى زاخۆ، هۆشدارى لە جووڵەنى داعشى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان دا و ڕایگەیاند، داعش هێشتا بە تەواوى لەناو نەچووە و پێویستە هاوپەیمانیان چەکى پێشکەوتووتر بە هێزەکانى پێشمەرگە بدەن و بەردەوام بن لە مەشقپێکردن و ڕاهێنانیان.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین