د.زوبێر ره‌سوڵ: دەستپێشخەرییەکەی نێچیرڤان بارزانی بەرهەمی دەبێت دیمانە

چنار: نوچەنێت

دکتۆر زوبێر رەسوڵ، مامۆستای زانکۆ، لە گفتوگۆیەکی نوچەنێت، باس لە رەوشی سیاسی کوردستان و عێراق دەکات و دەڵێت: دۆخەکە پێویستی بەم دەستپێشخەرییە هەبوو کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردی.

لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرژی کەوتە نێوان حزبە سیاسییەکان بە تایبەتیش یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەم هۆیەوە هەموو گفتوگۆیەک لە نێوان ئەم دوو حزبە راگیرابوو.

تا لە رۆژی(24/ئایار/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی کرد و لەگەڵ سەرجەم حزبە سیاسییەکان کۆبووەوە، ئەم سەردانە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لێکەوتەوە.

سه‌ردانه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى بۆ سلێمانى 
به‌ زووترین كات به‌رهه‌مى ده‌بێت

 

دکتۆر زوبێر رەسوڵ دەڵێت: ئەو گرژییەی لەنێوان یەکێتی و پارتی هەبوو، بەتایبەتی لەسەر پێکهێنانی حکومەتی ‌عێراق یان وردتر بڵێین لەسەر پرسی سەرۆک کۆمار  بێگومان لەدوای ئەو گۆڕانکارییانەی لە ناو یەکێتی دروست بوو، بەتایبەتی لە هەشتی تەموز ئەو سیستەمەی هاوسەرۆکایەتییەی نەما، ئەو کات دەرگایەک بۆ گفتوگۆ لە نێوان یەکێتی و پارتی کرایەوە بەڵام بەداخەوە بۆ پرسی سەرۆک کۆمار دووبارە ئەو پەیوەندییانەی گرژ کردەوە واتا هێنایەوە سەردەمی لاهور جەنگی، بێگومان بەم دواییانە هەست بە مەترسییەک کرا بەتایبەت بۆ بابەتە ناوخۆییەکان، ئەم ناکۆکییە وای کردبوو هەتا هێزە هەرمییەکانیش وەکو هەل بیقۆزنەوە ئینجا ئێران بێت یان تورکیا بێت، بەم هۆیەوە هەرێمی کوردستان زیانی زۆری بەرکەوت لەسەر پرسی سەرۆککۆمار ونێوان یەکێتی و پارتی کاتی هاتبوو بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەک بکرێت بۆ ئەو بارگرژییەی کە هەیە.

 دکتۆر زوبێر پێیوایە، کە کاتی ئەوە هاتبوو دەستپێشخەرییەک بکرێت"ئەو ناکۆکییەی نێوان یەکێتی و پارتی هەیە، کاتی هاتبوو بۆ ئەوەی دەستپێشخەرییەک بکرێت، واتە ئەو بارگرژییە بڕەوێتەوە هەرێمی کوردستان لە نێوان دووهێزی سەرەکیدایە، ئەگەر ئەو دووهێزە کۆک نەبن لەسەر پرۆسەی سیاسی ئەوا پرۆسەی سیاسی پەکی دەکەوێت پێمان خۆشبێت و یان ناخۆش، بێگومان ئەو دەستپێشخەرییە، هۆکارێک کاراکتەری نێچیرڤان بارزانییە، کە دەتوانێت نزیکی و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان بکات،  هەروەها پێگەی سەرۆکایەتی کە پێگەیەکی نیشتمانییە واتە نزیکەی بێلایەنە لە پرسەکاندا، دەتوانم بڵێم لە پرسەکاندا ئەو دەستپێشخەرییە سودی هەبووە هەرچەندە هێشتا زووە، بەڵام هەست دەکرێت نزیکبوونەوەیەک هەیە و  هەرواش چاوەڕوان دەکرا".

لەبارەی ئاکامی ئەم سەردانەى نێچیرڤان بارزانى و بەرهەمەکەی دکتۆر زوبێر پێیوایە، "بە زووترین کات رەنگدانەوەی دەبێت لە بەرزبوونەوەی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی، هەتا پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت لە عێراق، دواتریش پرسی هەڵبژاردنەکان، کۆمسیۆن و پرسی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردن".

دکتۆر زوبێر لە بارەی ئەگەری بەردەوامی گرژییەکان دەڵێت" یەکێتی و پارتی گەیشتوونەتە ئەو بڕیارەی کە هەردوو لا نەبێت پرۆسەکە رادەوەستێت، وەستانی پرۆسەی سیاسیش نە لە قازانجی یەکێتی و نە لە هی پارتییە، دواترین ئاماژەش بۆ ئەو مەترسیانەی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش نوێنەری سکتێری نەتەوە یەکگرتووەکان پلاسخارت بە روون و ئاشکرای گوتی مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، چی تر ناکرێت ئەو دۆخەی کە هەیە بەتایبەتی زۆنی سەوز و زەرد پێشتر ئەتوانم چەمیکێکی زیاتر لۆکالی بوو بەکارمان دەهێنا لە نێوان خۆماندا بەڵام ئێستا لە بەرزترین ئاست بەکار دێت ئەوە وادەکات دەرگا لە تەداخولی ئیقلیمی کاردانەوەکان و ئەو ناکۆکییانە بقۆزنەوە، بۆیە من پێم وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا رەنگدانەوەی هەبێت هەم بەسەر پێکهێنانی حکومەت لە عیراق هەم بەسەر دووبارە کارەکردنەوەی دەست بەکار بوونەوەی پەرلەمان و رێککەوتن لەسەر چۆنییەتی دانانی میکانزمێک بۆ هەڵبژرادنی هەڵبژاردنەکانی ئایندە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین