محەمەد بن سەلمان سەردانى توركيا دەكات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (26/ئايار/2022) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاويكردەوە لەسەرەتاى مانگى داهاتوو محەمەد محەمەد بن سەلمان سەردانى توركيا و يۆنان و قوبرس و ميسر دەكات، بەرپرسێكى باڵاى سعوديە رايگەياند، "ئەو سەردانەى بن سەلمان بۆ توركيا لە چوارچێوەى سەردانێكى فراوانە، سعوديە دەيەوێت ناكۆكيەكانى لەگەڵ توركيا كۆتايى پێبهێنێت پەيوەندييەكانى لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپيەكانى بەهێز بكاتەوە."
سەردانى شازادەى جێنيشنى سعودى بۆ توركيا لەدواى تێكچوونى پەيوەندييەكانى نێوان ئەو دوو وڵاتە، كە لەمانگى تشرينى يەكەمى (2018) بەهۆى كوشتنى جەمال خاشقچى، رۆژنامەنووسى بەناوبانگ لە ناو كونسڵخانەى سعوديە بوو لە ئيستەنبوڵ.
لەدواى ئەو ڕووداوە رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى توركيا رايگەياند، "بەرزترین دەسەڵات لە حكومەتى سعوديە دەستى هەبووە لەو كردە تيرۆرستييە."بەڵام دەسەڵاتدارانى سعوديە ئەو تۆمەتانەى ئەردۆغانيان رەتكردەوە، ئەو لێدوانانە كاريگەرى گەورەى لەسەر دابەزينى كاڵاى توركى لە سعوديە هەبوو، بەشێوەيەكى نافەرمى سعوديە كاڵاى توركياى بايكۆت كرد.
لەمانگى رابردوو حكومەتى توركيا دۆسيەى تۆمەتبارانى ئەو تاوانەى رادەستى سعوديە كردەوە، دواتريش رەجەب تەيب ئەردۆغان سەردانى سعوديەى كرد، بەمەش كۆتايى بە ناكۆكييەكانى نێوانيان هات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment