مەسرور بارزانى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى عێراق سیاسییە و جێبەجێى ناکەین
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (24/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە پانێلەکدا بە ناونیشانى (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست) لە کۆڕبەندى ئابوورى جیهانى داڤۆس بەشداربوو.
لەمیانى پانیلەکەدا، مسرور بارزانى، سەبارەت بە پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق گووتى، “براوه‌كان بەداخەوە نه‌یانتوانی حكومه‌ت پێكبهێننK چونكه عێراق تاكه نموونه‌یه له جیهاندا، كه ده‌بێت دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كانت هه‌بێت، ئه‌گه‌رنا ناتوانی حكومه‌ت پێكبهێنیت. ده‌كرێت ئه‌و هێرشه مووشه‌كیانه وه‌ك فشارێك به‌كارهێنرابن بۆ سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ی له نێوان كورد و سوننه و شیعه درووست كرا."
سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان زیاتر روونیکردەوە، "پێویسته رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت. ئێمه له عێراقدا ده‌مانه‌وێت جارێكی دیكه سه‌روه‌ری خۆمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه. بۆیه هه‌وڵه‌كان پێویسته به جۆرێك بن، كه زیادبوونی هه‌ژموون له عێراقدا خراپه. هه‌موو ئه‌وه‌ی بینیومانه، ته‌نیا هیواخواستنه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێته ئاراوه، به‌ڵام به كردار هیچ هه‌نگاوێك نه‌نراوه تاوەکو عێراق سه‌روه‌ری خۆی هه‌بێت و به‌رگری له سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات."
سەبارەت بە سەربەخۆى عێراق، مەسرور بارزانى ڕەتیکردەوە عێراق وڵاتێکى سەربەخۆ بێت و سەربەخۆیانە بڕیار بدات، بەڵکو گووتیشى، "له لایه‌ن وڵاتانی ده‌ره‌وه كاریگه‌ری خراوه‌ته سه‌ر و هۆكاری ده‌ره‌كی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه. دۆسته‌كانمان ده‌ڵێن با عێراق خۆی بڕیاربدات، به‌ڵام تا ئێستا عێراق خۆی بڕیاری نه‌داوه."
لە بەشێکى تر‌ى پانیلەکەدا، سەرۆکى حکوومەتى هەرێم دەربارەى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵیى عێراق بەرامبەر نەوت و گازى هەرێمى کوردستان گووتیشى، "سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌موویان بڕیاره‌كه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه، چونكه بڕیارێكی سیاسیی بوو، نه‌ك یاسایی و به گوێره‌ی یاسا و مادده‌كانی ده‌ستوور نه‌بووه، ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش به گوێره‌ی ده‌ستوور دانه‌مه‌زراوه و ئه‌م بڕیاره سیاسییه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت لایه‌نێكی یاسایی ده‌ریكردووه، نه‌خێر ئه‌مه ناوچه‌یه‌ك و شوێنێك نییه بتوانین ئه‌و بڕیاره په‌سند بكه‌ین، چونكه پێشێلی ده‌ستووری عێراق و مافه ده‌ستوورییه‌كانمانه، ده‌ستوور له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه پابه‌ندی ده‌ستوورین و ئه‌ركه‌كانمان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام رێگه ناده‌ین مافه‌كانمان پێشێل بكرێن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment