سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیرى وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قه‌ته‌ر کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قه‌ته‌ر پەیوەندییەکانى هەردوولا تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (23/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى دیدارەکانى کۆڕبەندى ئابوورى جیهانیى داڤۆس لە سویسڕا  لەگەڵ شێخ محەممەد بن حەمەد ئال سانی، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی قه‌ته‌ر کۆبووەوە.

حکوومەتى هەرێم لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و قەتەر کرا."

هاوكات لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پرسى ئابوورى و پەیوەندییەکان بازرگانییەکان، "بەتایبەتی لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی قەتەر لەبواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی سیستمی بانکی" گفتوگۆى لە بارەوەکرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین