مەسرور بارزانى بەشدارى کۆڕبەندى ئابووریى داڤۆس دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ئەمڕۆ بە سەردانێکى فەرمى بەرەو سویسرا بەڕێکەوت، بە مەبەستى بەشداریکردن لە کۆڕبەندى ئابوورى جیهانیى داڤۆس.

ئەمڕۆ شەممە (21/ئایار/2022) مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانیی داڤۆس، بەرەو سویسرا بەڕێکەوت.

بە گوێرەى ڕاگەیێندراوى حکوومەتى هەرێم، "سەرۆکی حکومەت لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کۆڕبەندەکەدا، بەشداری لە پانێلێکدا دەکات بە ناوونیشانی (پێکهاتەیەکی نوێی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا)."

ئەوەش هاتووە، مەسرور بارزانى لە کۆڕبەندەکەدا، "چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسە باڵاکان و خاوەنکاران و ئابووریناسانی ناوچەکە و جیهان دەبێت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە تاووتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە، گفتوگۆ دەربارەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات ، گرنگیی پێشخستن و چاکسازیکردن لە سیستمی بانکی ، دۆزینەوەی بازاڕی نوێ بۆ بەرووبوومی کشتوکاڵی کوردستان، پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان دەکرێت.

كۆڕبەندى ئابوورى جیهانیى داڤۆس، کە ساڵانە لە سویسرا ئەنجام دەدرێت، چەندین سەرکردە و بەرپرسانى باڵاى وڵاتان تێیدا بەشدار دەبن.

 

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین