سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى دادى هۆڵەندا کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایار/2022) مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە دیلان یەشیلگۆز، وەزیری دادی هۆڵەندا کرد.

ماڵپەڕى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا کراوە بە تایبەتی هاوئاهەنگیی لەنێوان دەسەڵاتی دادوەریی هەردوولا."

لەبەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە گرنگیی بەردەوامبوونی پشتگیریی هەرێمی کوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش و بەهاناوەچوون و یارمەتیدانی قوربانییانی دەستی تاوانەکانی داعش کراوە."

بەیانى ئەمڕۆ وەزیرى دادى هۆڵەندا گەیشتە و لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر لەلایەن فرسەت ئەحمەد، وەزیرى دادى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازى لێکرا.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین