خزمەتگوزارى دەگاتە هەشتى حەسارۆکان کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "بۆ خێراگەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆک، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر هەڵدەستێت بە فرۆشتنی چەند پارچە زەوییەک."

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایار/2022) وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار  لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو (29/5/2022) كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ لە سەرۆكایەتیی شارەوانی هەولێر، بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا، فرۆشتنی ئەو زەوییانە ڕادەگەیەنرێت."

وەزارەتى شارەوانى لە ڕاگەیێندراوەکەیدا روونیکردۆتەوە، بۆ ئەوەى خێراتر خزمەتگوزارى بگاتە هەشتى حەسارۆکان، چەند زەوییەکى بازرگانى دەفرۆشن، کە ڕووبەرەکەى زیاتر لە (8) هەزار مەترە.

دەشڵێت، فرۆشتنى ئەم پارچە زەویانە، "بە ڕێگەی زیادكردنی ئاشكرا و بەپێی یاسای ژمارە (1)ى (2021) هەر كەسێک ئارەزووی بەشداریكردنی هەیە سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكات بۆ دانانی بارمتەی یاسایی بەڕێژەی (50%) كەمتر نەبێت لە نرخی خەمڵێنراو. زیادكردنەكە لە (30) سییەمین ڕۆژی دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگەدارییە لە ڕۆژنامە لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ دەست پێ دەكات."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین