پاپاى ڤاتیکان بۆ هەرێمى کوردستان: ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە
نوچەنێت:
سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى بەخێرهێنانى قەداسەتى پاپاى ڤاتیکان، ڕاگەیاند، به ناوى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانه‌وه، زۆر به گه‌رمى به‌خێرهاتنى قه‌د‌اسه‌تتان ده‌كه‌م. سه‌ردانتان ڕووداوێكى مێژووييى مه‌زنه، جێگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى شه‌ره‌فمه‌ندى و خۆشحاڵيى ئێمه و شانازيى هه‌موو گه‌لى كوردستانه.
بەپێى ڕاگەیاندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، پاپا ڤاتیکان لەکاتى کۆبوونەوەى لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێم دەڵێت، بڕواى ته‌واومان به ئازاديى ئايينى و فره‌ئايينى هه‌يه،. لێبورده‌يى و پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته‌كان، ناسنامه و كولتوورێكى دێرينى كوردستانه، به هه‌موو شێوه‌يه‌ك پارێزگارى له‌و كولتووره ده‌كه‌ين. ئێمه هه‌ميشه له‌گه‌ڵ ئاشتى و ديالۆگين، تيرۆر و توندڕه‌وى ڕه‌تده‌كه‌ينه‌وه، هه‌رگيز ڕێگه ناده‌ين هيچ پێكهاته‌يه‌كى ئايينى يان نه‌ته‌وه‌يى له هه‌رێمى كوردستان، ببێته قوربانيى تيرۆر و توندڕه‌وى.
لەبارەى ئەو هەڕەشە و توندوتیژیانەى پێکهاتەکانى کوردستان لەسەر دەستى ڕژێمە دیکتاتۆرەکان و ڕێکخراوە توندڕەوەکان تووشى بوونە، سەرۆکى هەرێم گووتى، هه‌موومان پێكه‌وه ڕابردوويه‌كى هاوبه‌شمان هه‌يه. هه‌موومان بۆ ئاينده‌يه‌كى هاوبه‌شى باشتر، پێكه‌وه كارده‌كه‌ين. فره‌يى و پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان هێز و ده‌وڵه‌مه‌ندين. نامانه‌وێت مه‌سيحى و ئێزدى و هيچ پێكهاته‌يه‌ك كۆچ بكه‌ن و وڵات جێ بهێڵن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى دووپاتى کردەوە کە مه‌سيحييه‌كان پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌ن و سه‌ره‌كيى كوردستانن، كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى ئاشته‌وان، ڕۆڵێكى گه‌وره‌يان له بنياتنان و پێشخستن و پاراستنى وڵات‌دا گێڕاوه و ده‌گێڕن. چى له ده‌ستمان هاتووه، بۆ پاراستنيان درێغيمان نه‌كردووه.
لە کۆبوونەوەى نێوانیاندا، پاپا فرانسیس سوپاسى پێشوازیە گەرمەکەى بۆ کوردستان کردووە و ڕاشیگەیاندووە، زۆر دەمێک بوو دەمویست سەرەدانى هەرێمى کوردستان بکەم و خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ بە دەنگ بانگهێشتەکانتانەوە هاتم. زۆر پێزانینم هەیە کە وێڕاى ئەوەى لە شەڕدان بوون، بەڵام پێشوازیتان لە ئاوارە مەسیحییەکان لە مووسڵ و دەشتى نەینەوا و قەرەقووش و لە پێکهاتەکانى دیکە کرد. ئێوە باوەشتان بۆ مەسیحییەکان کردووتەوە.
هەروەها لەبارەى حەواندنەوەى ئاوارە مەسیحیى و کریستییەکان لەلایەن هەرێمى کوردستان، پاپاى ڤاتیکان گووتى، ئێوە بە ڕەسەنیى خۆتان خزمەتتان کرد و پێشوازیتان لە ئاوارەکان و پێکهاتەکانى دیکە کرد. شەڕ ڕووخاندن و وێرانکردنە، بەڵام ئێوە دوژمنتان بەزاند و وڵاتەکەتان ئاوەدان دەکەنەوە.
دەربارەى ئامانجى سەردانییەکەشى بۆ کورستان لە ڕاگەیاندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم هاتووە، پاپا فرانسیس ڕاگەیاندووە، هاتووم موبارەکى ئەم خاکە بکەم. ئێوە پاکن، دەستى بەزەییتان بۆ هەمووان درێژ کردووە، بۆ منیش دوعا بکەن. سوپاس بۆ هەموو ئەوەى لەگەڵ هەموو ئایینەکان و هەموو پێکهاتەکان دەیکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment