وەزیرى دادى هۆڵەندا گەیشتە هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

لەلایەن وەزیرى دادى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە، لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى هەولێر ئەمڕۆ پێشوازیکرا لە دیلان یەشیلگوز، وەزیری دادی هۆڵەندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە (18/ئایار/2022) دیلان یەشیلگوز، وەزیری دادی هۆڵەندا لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى هەولێر گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەلایەن د. فرسەت ئەحمەد، وەزیرى دادى حکوومەتى هەرێمى کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.

دیلان یەشیلگوز، وەزیری دادی هۆڵەندا، لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێم و بەرپرسانى باڵاى کوردستان کۆدەبێتەوە.

هەروەها وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا، وا بڕیارە لە سەردانییەکەیدا بۆ هەرێمى کوردستان، ئێوارەى ئەمڕۆ وتارێک لەسەر قەڵاى هەولێر پێشکەش بکات.

جێگەى ئاماژەپێدانە لە ڕۆژى (28/نیسان)ـى ئەمساڵ، لیشیە شراینماخەر وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری بازرگانی دەرەوە و هەماهەنگیی گەشەپێدان سەردانى هەرێمى کوردستانى کرد، دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان، چەند پڕۆژەیەکى کشتوکاڵى لە قەزاى شێخان بەسەرکردەوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین