پێدانى کارەباى (24) کاتژمێرى لە هەولێر دەستپێدەکات کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، پێدانى کارەباى (48) کاتژمێرى بەردەوام دەبێت و دەشڵێت، لە ئەمڕۆوە، "بۆ ماوەى (48) کاتژمێر کارەباى (24) کاتژمێرى بە هەولێر دەدرێت."

ئەمڕۆ سیشەممە (17/ئایار/2022) کەمال محەممەد ساڵح وەزیری کارەبا لە میانى  دیدارێکدا لەگەڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەب سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، "ئەو بڕە کارەبایەی کە بەرهەم دێت، لە ڕێگەی پشکنینی 48 کاتژمێری لەسەر ئاستی پارێزگاکان تێست دەکرێت و پشکی پارێزگاکان دیاری دەکرێت." 

كەمال محەممەد زیاتر ڕوونیکردەوە، "ئەمڕۆ تێستەکە بۆ ماوەی (48) کاتژمێر لە هەولێر دەکرێت و لەم ماوەیەدا، پارێزگای هەولێر کارەبای (48) کاتژمێریی دەبێت، پاش ئەوەی کە لە سلێمانی و هەڵەبجە تێست کرا."

ڕۆژى دووشەممە (15)ـى ئایارى (2022) ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ زانینی خواستی کارەبا بەگوێرەی شارەکان، وەزارەتی کارەبا لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی بزانیێت بڕى خواستنى هاوبەشەکانى کارەبا چەندە، بۆ هەر پارێزگایەک بۆ ماوەى دوو ڕۆژ کارەباى (24) کاتژمێرى بە هاووڵاتیان دەدات.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین