عەبدولڕەحمان سدیق: لە ماوەى دوو ساڵ یەک ملیۆن دۆنم لە دارستانمان سووتێندراوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى دەستەى چاککردن و پاراستنی ژینگەى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بە هۆى ئەو شەڕ و پێکدادانەى لەسەر سنوورى هەرێمى کوردستان هەیە، نزیکەى یەک ملیۆن دۆنم لە دارستانەکانى کوردستان سووتاون.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) عه‌بدولڕە‌حمان سدیق، سەرۆکى دەستەى چاککردن و پاراستنی ژینگەى هەرێمى کوردستان بە ماڵپەڕى حکوومەتى هەرێمى ڕاگەیاند، "ئێمه‌ دراوسێی باشمان نییه، دراوسێكانمان له‌ ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه‌ ده‌یكه‌ن بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و تۆپبارانكردنه‌كان، ته‌نیا له‌ ساڵی 2019 بۆ 2020، نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن دۆنم دارستانمان لێ سووتێنرا."

عه‌بدولڕە‌حمان سدیق سەبارەت بە ڕێژەى سەوزایى لە هەرێمى کوردستان دەڵێت، بەپێى ڕووپێوى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاوان و دارستان له‌سه‌ر ئه‌وانه،‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (12,4%)  سەوزکراوە.

سەرۆکى دەستەى چاککردن و پاراستنی ژینگەى هەرێمى کوردستان گووتیشى، "لە (2021) (600)هه‌زار مه‌تر دووجامان به‌ كه‌رتی تایبه‌ت سه‌وز كردووه‌، له‌ بواری شاره‌وانیدا كه‌ په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌یه‌، پارك و ئه‌ندازه‌ و باخچه‌كانی ناو شار ڕووبه‌ری سه‌وزاییان بۆ نزیكه‌ی (19%) ڕۆیشتووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش ڕێژە‌یه‌كی باشه‌." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین