مەسرور بارزانى لەگەڵ هەردوو پارێزگارى سلێمانى و هەڵەبجە کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وا بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەر یەک لە پارێزگارى سلێمانى، هەڵەبجە، سەرپەرشتیارانى ئیدارەى گەرمیان و راپەڕین، کۆدەبێتەوە لەسەر پرسى کۆکردنەوە داهات و کێشەى مووچە.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) بە پێى لێدوانى سەرچاوەیەک کە بە ماڵپەڕى رووداوى ڕاگەیاندووە، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، جەلال نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان و هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین کۆدەبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەشدار دەبێت و تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەش، پرسى کۆکردنەوەى داهات و کێشەى مووچە و چەند گرفتێکى ترى ئیدارى ئەو پارێزگایانە.

 ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە، ڕۆژى (11)ـى ئایارى (2022) مەسرور بارزانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "به‌داخه‌وه‌ وه‌كو پێویست له‌ هه‌موو پارێزگاكانه‌وه‌ و وه‌ك یه‌ك ئه‌جێندای حكومه‌ت جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. له‌ هه‌ندێك شوێن داهاتی ناوخۆ زیاد بووه‌، له‌ هه‌ندێك شوێنیش داهات نه‌ك زیاد نه‌بووه‌، به‌ڵكو كه‌میش بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێستا باس ده‌كرێت."

سەرۆکى حکوومەتى هەرێم گووتیشى، "هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ له‌ رۆژانی داهاتوو داوا له‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌رپرسانی ئیداره‌كانی راپه‌ڕین و گه‌رمیان ده‌كه‌م، بێن بۆم باس بكه‌ن، كه‌ ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه‌، ئایا كێشه‌كان، ناوچه‌یین، یاخود گشتیین، كێ به‌رپرسه‌ به‌رامبه‌ر به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ داهاته‌ی كه‌ پێویسته‌ بۆ كامڵكردنی پێدانی مووچه‌. ئێمه‌ دوای ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌گه‌ڵیان كرد، بێگومان به‌رچاوڕوونییه‌كی زیاترمان ده‌بێت و قسه‌ی زیاتریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین."

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین