هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لە کاتى خۆیدا دەکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى کۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن ‌و راپرسى هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەگەر لایەنە سیاسییەکان بەم نزیکانە لەسەر کاتى هەڵبژاردن و کاراکردنەوەى کۆمیسیۆ بگەنە ڕێککەوتن، ئەوکات کۆمیسیۆن تەواو هاوکار دەبێ بۆ ئەوەى هەڵبژاردن لە کاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە (16/ئایار/2022) شێروان زرار، وتەبێژى کۆمیسیۆنی باڵاى هه‌ڵبژاردن ‌و راپرسى هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، لە ئەگەر ڕێککەوتنى لایەنەکان، ئێمەش دواى کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکایەتیى پەرلەمان و حکوومەتى هەرێم، بڕیارى خۆمان دەدەین، داواشیان لێ دەکەین ئاسانکاریمان بۆ بکەن.

شێروان زار ئاماژە بەوەدەکات، دەبێ هەندێ ئاسانکارى ئیدارى بۆ کۆمیسیۆن بکرێ بۆ ئەوەى ئامادەکاریییەکان بە خێرایى ئەنجام بدرێت، بۆ نموونە پێشتر ئەو بودجەیەی پێمان دەدرا بە چەند قۆناخێک دەدرا، بەڵام پێویستە لەمەودوا بە یەکجار بدرێت بۆ ئەوەی دەستکراوە بین و کارەکان بە خێرایى ئەنجام بدەن 

هەروەها سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت رایگەیاند "بڕیارە سبەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە، ئامانج لەو کۆبوونەوەیە چەند بابەتێکی گرنگ و هەنوکەیی هەیە کە پەرلەمانی کوردستان  پێویست دەکات دانیشێت و گفتوگۆی لەسەر بکات."

بەپێى زانیارییەکان کاراکردنەوەى پەرلەمانى کوردستان و پرسى هەڵبژاردن تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکەى سبەى دەستەى سەرۆکایەتیى پەرلەمان دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین