وەزیرى پەروەردە بۆ مامۆستایان: ئەمەکدارى و ڕۆڵى گرنگتان هەرگیز لەبیر ناکرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان،  بە بۆنەى (60) ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى هەرێمى کوردستان پەمێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "مامۆستایانى کوردستان سەرمەشقى پەروەردەکردن و کۆڵەکەى زانست و ڕەگى پێشکەوتنى کۆمەڵگان."

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ئایار/2022) ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى یەکێتیى مامۆستایانى کوردستان ڕاگەیاند، "مامۆستایان لە شۆڕشى ڕزگاریخوازى گەلەکەمان، هەمیشە لە پاڵ ئەرکى پیشەیى خۆیان درێژەیان بە خەباتى شۆڕشگێرانە لە پێناو ڕزگارى و ئاوەدانکردنەوەى خاک و نیشتیمان داوە، بۆیە ئەمەکدارى و ڕۆڵى گرنگتان هەرگیز لەبیر ناکرێت."

ئالان حەمە سەعید لە بەشێکى ترى پەیامەکەیدا دەشڵێت، "لە هەر قۆناغێک و پۆستێکدا بین قەرزدار و ئەمەکدارى ماندووبوون و شەونخونى ئەوانین."

ئەوەش هاتووە، کاتێ شەڕى داعش و قەیرانى دارایى و کۆرۆنا بەرۆکى گرتین، پێشمەرگە ئاسا لە خەمى کۆمەڵگەدا بوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین