بۆ ماوەى چەند ڕۆژێک کارەباى نیشتمانى بەبێ بچڕان بە هاووڵاتیان دەدرێت کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ زانینى بڕى خواستى هاوبەشەکانى کارەبا لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆ ماوەى دوو ڕۆژ کارەبا بەبێ پچڕان بە چەند شوێنێک دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ئایار/2022) ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، بۆ زانینی خواستی کارەبا بەگوێرەی شارەکان، وەزارەتی کارەبا لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ ئەوەی بزانیێت بڕى خواستنى هاوبەشەکانى کارەبا چەندە.

سەبارەت بەو شارانەى تاقیکردنەوەکەى تێدا ئەنجام دەدرێت، ئومێد ئەحمەد دەڵێت، هەر یەک لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین و سۆران، تاقیکردنەوەکەى تێدا ئەنجام دەدرێت، بۆ ماوەى دوو ڕۆژ بەبێ بچڕان کارەبای نیشتمانی دەبێت، بۆ ئەوەى خواستنى کارەبا لەو شوێنانە بزانین.

ئەو گووتیشى، لە چەند ڕۆژى داهاتوو هەمان تاقیکردنەوە لە سنوورى پارێزگای هەولێر و دهۆک دەبێت ئەنجام دەدرێت.

 

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین