ئیلهام عەلیێڤ: تورکیا نزیکترین دۆستى ئازەربایجانە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆک کۆمارى تورکیا لە رێورەسمى کردنەوەى گەورەترین فڕۆکەخانەى وڵاتەکەى ڕایدەگەیێنێت، "توانیمان ژمارەى فڕۆکەخانەکان لە (26) فڕۆکەخانەوە بۆ (57) فڕۆکەخانە بەرزبکەینەوە، هیچ شتێک تورکیا لە پێشکەوتنەکانى ناوەستێنێت."

ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن)ـى تورکى  بڵاویكردەوە، "رەجەب تەیب ئەردۆغان،  بە بەشدارى ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان، فڕۆکەخانەى ریزە-ئارتفین کردەوە."

لە رێورەسمى کردنەوەى فڕۆکەخانەى فڕۆکەخانەى ریزە-ئارتفین رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڕاگەیاند، "تورکیا لە ماوەى (20) ساڵى ڕابردوو لەبوارى گواستنەوەى ئاسمانى پێشکەوتنى گەورەى بە خۆییەوە بینیووە و بۆتە سیمبۆلى  گەشەسەندنى وڵاتەکەمان، پێشکەوتنەکانمان تەنانەت چیا و دەریا و دۆڵەکانیش نایوەستنێت."

سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەدان بەسەردەمى خۆى، "بوارى فڕۆکەخانەى تورکیا گەشەسەندنێکى بەرچاوى بەخۆوە بینووە، بە جۆرێک توانیومانە لە (26) فڕۆکەخانە بەرزریبکەینەوە بۆ (57) فڕۆکەخانە."

سەبارەت بە بڕی ئەو تێچووی ئەو فڕۆكەخانەە روونیکردەوە، "لە ماوەى چوار ساڵى کارکردن چوار ملیار و (400) ملیۆن لیرە لە دروستکردنى فڕۆکەخانەى ریزە-ئارتفین خەرجکراوە، ساڵانە دەتوانێ پێشوازى لە سێ ملیۆن گەشتیار بکات."

لە رێورەسمەکەدا، کە ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان تیێدا ئامادەبوو تێیدا گوتى، "تورکیاى برامان لە پێشکەوتنەکانی بەردەوامە، خۆشحاڵم کە بەشدارم لە کردنەوەى ئەم فڕۆکەخانەیە، تورکیا لەشەڕى کەرەباغ هاوکارى ئێمەى کرد، ئەمە مێژوومانە، بۆیە نزیکترین دۆستى ئازەربایجان لە جیهاندا تورکیایە."

شایەنە باسە لە جیهان تەنها پێنج فڕۆکەى هاوشێوەى ریزە-ئارتفین هەیە، کە دووانیان لە تورکیایە، ئەم فڕۆکەخانەیە لەسەر کەنارى دەریایە و لەسەر ڕووبەرى سێ ملیۆن مەتر چوار گۆشە دروستکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین