لە سەنگەسەر بە هۆى شەڕە تەقە هاووڵاتییەک بە سەختى بریندار دەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

بە هۆى دروستبوونى شەڕە تەقە لە نێوان دوو کەس لە ناو بازاڕى شارۆچکەی سەنگەسەری سنووری راپەڕین، کەسێک بە سەخەتى بریندار دەبێت.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (14/ئایار/2022) شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، لە ئەنجامى شەڕێک لەناو بازاڕى سەنگەسەر، کە تێیدا چەک بەکارهاتووە، کەسێک کەسێکى تەمەن (50) برینداربووە.

شۆڕش ئیسماعیل سەبارەت بە ڕەوشى تەندروستى بریندارە گووتیشى، فیشەکێک بەسەرى کەوتووە و بە سەختى برینداریکردووە، ئێستا لە نەخۆشخانەى گشتى ڕانیە لەژێر چاودێرى چڕى پزیشکى دایە.

بە پێى وتەى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى راپەڕین، تاوەکو ئێستا هۆکارى شەڕەکە نەزانراوە و پەڕاوى لێکۆڵێنەوە بۆ دەستگیرکردنى تاوانبار کراوەتەوە.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین