شاندێکی راگەیاندنی پێشمەرگەو سوپای عێراق سەردانی ئەمریکا دەکەن کوردستانی

لاڤین عومەر: نوچەنێت

لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا، شاندێکی شانەی راگەیاندنی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەچێتە ئەمریکا.

ئەمڕۆ شەممە(14/ئایار/2022) ستار چاوشین گوتەبێژی وەزارەتی پێشەمەرگە، لەلێدوانێکی تایبەتدا بە نوچەنێتی راگەیاند" لەو شاندەی سەردانی ئەمریکا دەکەن، شاندی راگەیاندن و وەزارەتی بەرگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراقە، تەنیا یەک نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە بەشدارە لە شاندەکەدا، ئەویش عەمید عوسمانە بەڕێوەبەری راگەیاندنی وشیاری نیشتمانییە".

شاندەکە ئەمڕۆ بەڕێکەوتوون و بڕیارە " سەردانی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەكانی ئەمریکا و چەند ناوەندێکی باڵای سەربازیی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ ئەفسەرانی ئەو وڵاتەدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین