ئەمەريكا داواى روونكردنەوە لە ئەنقەرە دەکات تورکیە

نوچەنێت:

دواى ئەوەى رەجەب تەيب ئەردۆغان، سەرۆك كۆمارى تورکیا رايگەياند، "رێگە نادەين سويد و فينلەندا ببن بە ئەندامى ناتۆ، "بەرپرسانى ئەمەريكا رايانگەياند "دۆخى توركيا لەناو هاوپەيمانى ناتۆ نەگۆڕاوە، واشنتن كار لەسەر داواكردنى روونكردنەوە لە ئەنقەرە دەكات."

ئەمڕۆ شەممە (14/نيسان/2022) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاويكردەوە كارين دۆنفريد، ياريدەرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بۆ كاروبارى ئاسيا و ئەوروپا رايگەياند، "ئيدارەى ئەمەريكا كار لەسەر داواكردنى روونكردنەوە لەبارەى لێدوانەكانى ئەردۆغان سەبارەت بە دژايەتى توركيا بۆ بە ئەندامبوونى سويد و فينلەندا لە ناتۆ دەكات."

لەلايەكى ترەوە، جۆن كێربى، وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى ئەمەريكا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئەمەريكا كار لەسەر روونكردنەوەى لێدوانەكانى ئەردۆغان دژ بە ئەندامبوونى سويد و فينلەندا دەكات."

دواى ئەوەى سويد و فينلەندا داوايان كرد ببن بە ئەندام لە رێكخراوى ناتۆ، سەرۆكى توركيا رايگەياند، "ناكرێت داواكارى فينلەندا و سويد بۆ بوون بە ئەندامى ناتۆ بەشێوەيەكى ئەرێنى سەير بكەين، وڵاتانى ناتۆ بووينە پەناگەى نەيارانى توركيا، توركيا هەڵەى وەرگرتنى يۆنان لە ناتۆ دووبارە ناكات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین