مه‌سرور بارزانى: شێخ خه‌لیفه‌ بن زايد ته‌مه‌نى خۆى له‌ پێناو خه‌ڵكه‌كه‌ى ته‌رخان كرد کوردستانی

نوچه‌نێت

مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى ئیمارات كرد به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوایى خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات .

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى ئایارى 2022 خه‌لیفه‌ بن زاید ئال نه‌هیان سه‌رۆكى ده‌وڵه‌تى ئیمارات كۆچى دوایى كرد. مه‌سرور بارزانى په‌یامێكى سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى ئیمارات كردووه‌ و تێیدا ده‌ڵێ، "هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد".
 

ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى:

بە خەم و پەژارەیەکی قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی دەوڵەتی میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، شێخ خەلیفە بن زاید ئال نەهیان-مان پێگەیشت. بەناوی خۆم و خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی سەرکردایەتیی و گەلی ئیمارات بەگشتیی دەکەین. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات کە هەموو تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکەکەی و مرۆڤایەتی تەرخان کرد. سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

إنا لله وإنا إلیه راجعون

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

13ی ئایاری 2022

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین