وەزارەتى خوێندنى باڵا: دەتوانن بە ئۆلاین لە ماڵەوە بڕوانامەکانتان یەکسان بکەن کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەی زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بۆ یەکسانکردنى بڕوانامەکان، هەموو کەسێک دەتوانێ لە ڕیگەى سیستەمێکى ئەلیکترۆنى بەبێى ئەوەى سەردانى وەزارەت بکات، بڕوانامەکەى بە ئۆلاین یەکسان بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (8/ئایار/2022) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى سەبارەت بە یەکسانکردنى بڕوانامە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "بەهۆى گەشەکردنى سێکتەرى خوێندنى باڵا و کرانەوەى هەرێمى کوردستان بەڕوى وڵاتانى جیهان، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان روو لە زانکۆ پێشکەتووەکانى دنیا دەکەن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆرى بیانى خاوەن بڕوانامەى باڵا روو لە هەرێمى کوردستان دەکەن و لە بوارە جیاوازەکان کاردەکەن".

لە ڕوونکردنەوەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاماژە بەوەدەکات، "وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى 2017وە سیستمى ئەلیکترۆنى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کارپێدەکات، بەهۆى ئەو سیستەمە هاووڵاتیان بەبێ ئەوەى پێویست بکات بێنە وەزارەت، لە هەر جێگایەک بن لە ماڵەکەى خۆیان و لە رێگەى کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن بەشێوازى (ئۆنلاین) پێشکەش بکەن و مامەڵەى یەکسانکردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت، لەهەمان کاتدا ئەندامانى لیژنەى یەکسانکردنى بڕوانەمەکانیش لەهەرجێگایەک بن لە رێگەى کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەڕێبکەن".

لە ڕێگەى ئەم لینکەى خوارەوە یەکسان کردنى بڕوانامە ئەنجام دەدرێت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین