هێزەکانى پێشمەرگە بەرپەرچى پەلامارێکى چەکدارانى داعش دەدەنەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى پێشمەرگەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2022، کاتژمێر 2010، لە سنوری میحوەری ٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١٠ی پیادەیان داوە لەباشوری میحوەری پردێ."

وەزارەتى پێشمەرگە لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەیدا دەشڵێت، بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون."

 

دەقى ڕاگەیێندراوەکەى وەزارەتى پێشمەرگە:

هێزەکانی پێشمەرگە بەرپەرچی پەلامارێکی تیرۆریستانیان دایەوە

ئەمڕۆ ٥ی ئایاری ٢٠٢٢، کاتژمێر ٢٠١٠، لە سنوری میحوەری ٥ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، تیرۆریستان بەچەکی قەناس پەلاماری سەنگەرێکی لیوای ١٠ی پیادەیان داوە لەباشوری میحوەری پردێ.

لەو پەلامارەدا، هێزەکانی پێشمەرگە سەلامەتن و هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە، لەهەمان کاتدا، پێشمەرگە بەرپەرچی ئەو پەلامارەی تیرۆریستانیان داوەتەوە و راویان ناون.

شانەی راگەیاندن و هۆشیاری پێشمەرگە

٥ی ئایاری ٢٠٢٢

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین