لیوا تاریق: نزیکەى شەش هەزار کەس داواکراون لەدادگاکانى هەرێمى کوردستان داواکراون کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرى گشتیى پۆلیسى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات، بۆ دەستگیرکردنى هەموو ئەو داواکراوانەى تا ئێستا دەستگیرنەکراون، ژوورێکى ئۆپراسیۆن پێکدەهێنن و دەشڵێت، تا ئێستا (470) کەسیان دەستگیرکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (3/ئایار/2022) لیوا تارق ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، بە دەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند، بە بڕى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، ژوورێکى ئۆپراسیۆن پێکدەهێندرێ بۆ دەستگیرکردنى ئەو کەسانەى لەلایەن دادگاکانى هەرێمى کوردستانەوە داواکراون و لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانیش ژووری لاوەکی پێکهێنراوە.

لیوا تاریق ئەحمەد، کە بەرپرسى ژوورى ئۆپراسیۆنەکەیە روونیکردنەوەى زیاتر دەدات، ئەو کەسانەى تاوەکو ئێستا داواکراون ژمارەیان (5920) هەزار داواکراوە و لەو (5920) کەسە، تا ئێستا (470) کەسیان دەستگیرکراون.

سەبارەت بە ڕادەستکردنى ئەو داواکراوانەى لەناو ڕیزى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانى تر دەوام دەکەن، لیوا تاریف ئەحمەد ڕاگەیاند، هێزەکانى زێرەڤانی و دەزگای ئاسایشی تۆمەتبارەکانیان ڕادەستکردووە و تەنها چەند کەسێکیان ماون، ئەوانیش فەسڵ کراون، بەڵام ژمارەیەکی زۆر پێشمەرگەمان لەهەرێم هەیە، ژمارەیەکی کەم پێشمەرگەی داواکراو ماون و ئەوانیش بەڵێنیان داوە ڕادەستی دادگایان بکەن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین