ئومێد خۆشناو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییانی هەولێر کوردستانی

نوچەنێت

پارێزگاری هەولێر لەو شوێنەوە کە هێرشی موشەکی کرایە سەر دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە ئەم هێرشانە ئامانجەکانیان ناپێکن و لەلایەن گروپە میلیشیاکانەوە ئەنجام دەدرێت.

 ئەمشەو یەکشەممە( 1/نیسان/2022) بە شەش موشەک هێرشکرایە سەر قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر. بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر چووە شوێنی رووداوەکە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: حکومەتی عێراق بەرپرسیارە کە بۆشایی ئەمنی نەهێڵێت، ئەم جۆرە هێرشانە لەلایەن گروپە میلیشیاکانەوە ئەنجام دەدرێن. 

ئومێد خۆشناو دەڵێت: دڵنیایی بە هاونیشتمانیان دەدەین تیرۆرستان بە هیچ جۆرێک ناتوانن زەفەر بە هەولێر ببەن. وەک چۆن لە رابردودا سەرکەوتو نەبوون لە داهاتوشدا سەرکەوتو نابن. ئامانج لەو هێرشانە زیان گەیاندنە بە هەرێمی کوردستان. حکومەتی عێراق دەبێت لە ئاستی باڵادا ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین