عێراق پێنج ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى به‌ ئه‌مریكا فرۆشتووه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ى ئه‌مریكا ئاشكراى كرد، له‌ مانگى نیساندا عێراق پێنج ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كردووه‌، ئه‌و بڕه‌یش به‌ به‌راورد به‌ مانگى پێشتر "ئادار" كه‌متره‌.

فه‌رمانگه‌ى زانیارى وزه‌ له‌ ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كى ئایارى 2022 داتاى هاورده‌كردنى نه‌وتى لە لایەن وڵاته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ تێیدا هاتووه‌ عێراق به‌ تێكڕایى رۆژانه‌ى 184 هه‌زار به‌رمیل و به‌ كۆى  پێنج ملیۆن و 520 هه‌زار به‌رمیل له‌ مانگى نیسانى رابردوو نه‌وتى هه‌نارده‌ى ئه‌مریكا كردووه‌.
 
به‌ به‌راورد به‌ مانگى پێشتر "ئادار" هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ئه‌مریكا كه‌مى كردووه‌، چونكه‌ له‌ ئادار به‌ تێكڕاى رۆژانه‌ى 230 هه‌زار به‌رمیل و به‌ كۆى حه‌وت ملیۆن و 130 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى عێراق ره‌وانه‌ى ئه‌مریكا كراوه‌.

له‌ مانگى رابردوو عێراق له‌ ریزبه‌ندى پێنجه‌مى ئه‌و وڵاتانه‌ دێن كه‌ نه‌وتیان به‌ ئه‌مریكا فرۆشتووه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ كه‌نه‌دا و مه‌كسیك و سعوودیه‌ و كۆلۆمبیا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین