وەزیرى ئاوەدانکردنەوە: لە نزیکترین کاتدا تونێلى دەربەندیخان نۆژەن دەکرێتەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022)، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانى تونێلى دەربەندیخانى کرد و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ڕۆژنامەنووسانى رایگەیاند، "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەت هاتووین لە نزیکەوە شوێنی رووداوەکە ببینین، هەروەها دوو پلانی کورتخایەن و درێژخایەن دابنێین بۆ ئەوەی تونێلێکی نوێ بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە."
دانا عەبدولکەریم، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا باسى لەوەشکرد، تونێلى دەربەندیخان لە ماوەیەکى نزیکدا نۆژەندەکرێتەوە، دواتریش"بڕیار دەدەین ئاخۆ بە تەنیا ئۆتۆمبێلی بچوک هاتووچۆ بە تونێلەکەدا بکات یان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر."
وەزیرى ئاوەدانکردنەوە گووتیشى، "بۆ پلانی درێژخایەن رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانیان وەرگرتووە و لیژنەیەکی هاوبەش لە ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دروستکراوە، دوای پشووەکانی جەژنی رەمەزان گفتوگۆ لەگەڵ یەکێک لە باشترین کۆمپانیاکانی ناوچەکە بکرێت بۆ ئەوەی لە زووترین کاتدا دەستبکەن بە دروستکردنی دوو تیوبی دیکە بۆ تونێلی دەربەندیخان."
جێگەى ئاماژەپێدانە، دوێنی پێنجشهممه (28/نیسان/2022) بههۆی وەرگەڕانى تەنکەرێکى گواستنەوەى سووتەمەنى لە بەردەم تونێلی دەربەندیخان، ژمارەیەک تۆئۆمبێل و بارهەڵگر سووتان، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment