هێزەکانى پێشمەرگە دوو هێرشى داعش تێکدەشکێنن کوردستانی

نوچەنێت:

لیوای (144)ـی سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە ڕایدەگەینیێت شەوى ڕابردوو توانیویانە لە دوو هێرشى چەکدارانى داعش تێکبشێنن و فەرماندەى ئەو لێوایە دەڵێت ژمارەیان شەش چەکدار بووە.

ئەمڕۆ هەینى (29/نیسان/2022) لیوای 144ـی سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت‌، "هێزه‌كانی فه‌وجی یه‌كی لیوای 144 له‌ ناوچه‌ی (زنانه) له‌ قه‌زای كفری هێرشێكی داعشیان تێكشكاند."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى لیوای (144) هێرشەکەى تیرۆریستانى داعش، "كاتژمێر (10:00)ـی شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌ به‌رچه‌چی هێرشیكی داعشیان دایه‌وه‌، دواجار به‌ ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌ بنكه‌ و پێگه‌كانی خۆیانه‌وه‌."

عەمید جەمال وارانى، عەمید جەمال وارانی، فەرماندەی لیوای 144ی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە روونکردنەوەى زیاتر دەدات و بە رووداوی راگەیاند: "هێرشەکەی چەکدارانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری گوندی دوڕاجی ناحیەی زنانەی سەر بە قەزای کفری بووە، هێرشەکە لە دوو قۆڵەوە بوو، شەش چەکدار بوون، سێیان تاوەکو سنووری 250 مەتر لە سەنگەرەکان نزیکبوونەتەوە و سوپاس بۆ خوا هێزەکانمان وریابوون و وەڵامی هێرشەکەیان بە باشی دایەوە و چەکدارانی داعشیان ناچار بە هەڵاتن کرد.

ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشى خستۆتەڕوو، هێرشەکەى تیرۆریستانى داعش بۆ سەر هێزەکانى پێشمەرگە هیچ زیانێکى ماددى و گیانى لێنەکەوتۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین