بافڵ تاڵه‌بانى هه‌ڵوێستى یه‌كێتى له‌سه‌ر پرسى غاز ئاشكرا ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

بافڵ تاڵه‌بانى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ نێرده‌ى دیپلۆماسى وڵاتان باسى له‌ هه‌نارده‌كردنى غازى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى "ده‌بێت گرێبه‌ست و شێوازه‌كه‌ى بۆ خه‌ڵك روون بكرێته‌وه‌".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28ى نیسانى 2022 بافڵ تاڵه‌بانى له‌ باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و دیپلۆماتكارانى بیانى كۆبووه‌وه‌، به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى فه‌رمى یه‌كێتى بافڵ تاڵه‌بانى باسى له‌ چه‌ند ته‌وه‌رێك كردووه‌ و یه‌كێك له‌وان هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بووە كه‌ گوتویه‌تى، "زۆرینەی ھێز و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم لەگەڵ گۆڕینی شێوازی هەڵبژاردن و داڕشتنەوەی یاسایەکی نوێدان" بۆیه‌ ده‌بێت به‌ سازان ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

لەبارەی بارودۆخی دارایی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕیند بافڵ جەلال تاڵەبانی گوتویه‌تى، "بە هیچ شێوەیەک بەرامبەر نادادی، ناشەفافی، قۆرخکاری، جیاکاری و بەهەدەردانی داهاتی گشتی بێدەنگ نابین و هەڵوێست و پەیامی خۆمان لەوبارەیەوە گەیاندووە. پیلاندانان بەرامبەر خەڵکی ئەم سنوورە و دەستبردن بۆ بژێوی ژیانی خەڵکەکەی هێڵی سوورە"

له‌ ته‌وه‌رێكى تر بافڵ تاڵه‌بانى له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنى غازى هه‌رێمى كوردستان ده‌ڵێ، "دەبێت گرێبەست و شێوازەکەی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان روونبکرێتەوە و بە شەفافی کار لەسەر ئەم کەیسە بکرێت و هاوڵاتییانی کوردستان بەشێکبن لە پرۆسەکە".
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین