روسیا هەناردەی گازی بۆ دوو-وڵاتی ئەوروپی راگرت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپەراتۆری گواستنەوەی گازی یەکێتی ئەوروپا، روسیا هەناردەی گازی بۆ پۆڵەندا بەپێی رێککەوتننامەی یاماڵ، ئەمڕۆ راگرت، هۆکارەکەی بۆ قوڵبوونەوەی کێشەی نێوان رۆژئاوا و روسیا دەگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە( 27/نیسان/2022) روسیا هەناردەی گازی بۆ پۆڵەندا راگرت. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە ئەم وڵاتە یەکێکە لە ئەندامانی ناتۆ.

بە گوێرەی رۆیتەرز، بولگاریا وەکو پۆڵەندا کە یەکێکە لە ئەندامانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا پێشتر رایگەیاندبوو، کە روسیا هەناردەی گاز بۆ ئەم وڵاتە رادەگرێ. سەرەتای رۆژی چوارشەممە دەنگۆی گرتنەوەی گازی بولگاریا لە ئارادا نەبووە.

لە دوای هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، پۆڵەندا بە توندی دژی کرملین وەستاوەیەوە و لەو وڵاتە ئەوروپیانەیە، کە داوای جێبەجێ کردنی توندترین گەمارۆ بۆ سەر روسیا دەکات.

پێشتر کۆمپانیای حکومی PGNiG پۆڵەندا رایگەیاندبوو، کە گازی روسیا لە رۆژی چوارشەممە 27-4-2022 کاتژمێر هەشت (بە کاتی پۆڵەندا) رادەگیرێت. 

 ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا، داوای لە وڵاتانی نەیار کردووە کە تێچووی گازی روسیا بە دراوی روبڵ بدەن، تەنیا هەندێک لە کڕیاران ئەم داواکaرییەیان جێبەجێکردووە.

گازپرۆم دەڵێت: هێشتا هەناردە گازی بۆ پۆڵەندا هەڵنەپەساردووە، بەڵام ۆورشۆ دەبێت، بە گوێرەی بڕیاری نوێ تێچووەکە بدات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین